Abdullah Shukur
17 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2016
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی سووری سەر بە پارێزگای ئورفا، ١٣ کەس گیانیان لەدەست دا و لە رێوڕەسمەدا تەرمی قوربانیان لە گوندی تەنیشاک بەخاک سپێردران.
لە رێککەوتی ١٢ی ئایار لە گەڕەکی سەریکامیش لە شارۆچکەی سوور ئوتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکرا تەقییەوە و بەم ھۆیەش ١٣ کەس کوژران.
بەم ھۆیەش بە رێوڕەسمێک تەرمی قوربانیان لە گوندی تانیشاک لە پاڵ یەکتر بەخاک سپێردران.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەفکان ئاڵا، وەزیری گەشەپێدان جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی مەھدی ئەکار و پارێزگاری دیاربەکر حوسێن ئاکسۆی بەشدارییان لە رێوڕەسمەکەدا کرد.