Ahmet Sertan Usul
20 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەربازانی تورک و رووس نۆھەمین دەورییەی ھاوبەشی وشکانیان لە خۆرھەڵاتی فورات تەواوکرد.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا، سەربازانی تورک و رووس وەک ئەوەی پلانیان بۆ دانابوو لە بەشی سەرێ کانی-قامیشلۆ دەورییەی ھاوبەشیان تەواوکرد. لەو دەورییە ھاوبەشەکەدا ھەر لایەن بە چوار زرێپۆش و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەشداریان کرد.
دەورییەکە بە قوڵایی نۆ کم و بە درێژایی ٣٨ کم بەڕێوەچوو.