ئیستەنبوڵ
بولەند ئارنچ، جێگری سەروکوەزیرانی تورکیا لەوەڵامی ھەڵویستی CHP سەبارەت بە سەرپۆش و حیجاب گوتی:"ئێمە جیاوازی ناکەین لەنێوان ئافرەتی حیجاب و بێ حیجابدا، ھەڵبژارنی جلوبەرگ مافی خەڵک خۆیەتی و ئەوانن کە بڕیار دەدەن چی بپۆشن، پەرلەمانتارانی ئێمە دوای بەجێھێنانی فەرزیزەی حەج، بە سەرپۆشەوە دەچنە پەرلەمان. ئێمە رێزیان لێ دەگرین و مافی خۆیانە چ جۆرە جلوبەرگێک لەبەر دەکەن."
ئارنچ لەبارەی قەدەغەکردنی سەرپۆش لەپەرلەمانی تورکیا روونکردنەوەیدا و گوتی:" بە داخەوە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی تورکیا پێشێل دەکرێ، دەبێ پەرلەمانتاران بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ ھەڵسوکەوت بکەن و رێز لە پەیڕەوەکە بگرن. لە بەندی ٥٦ دا باس لە جلوبەرگی ژن و پیاو دەکات، بەڵام باس لە سەرپۆش یا بێ سەرپۆشی نەکراوە."
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەختیکردەوە پێویستە جەھەپە، ھەروەکو مەھەپەو بەدەپە ھەنگاوەکانی ئازادی لە تورکیا قەبوڵ بکات.