بورسە
سەرمایەداری ناوداری تورکیا عەلی ئاغائۆغڵو، لە لە ھۆتێلەکەی خۆی لە ئوڵو داغ لە شاری بورسە گوتی: "ساڵی ٢٠١٣ بۆ تورکیا، ساڵێکی ناخۆش بوو، چەندین کۆسپ و تەگەرەی تێدابوو، خوا بکا ساڵی ٢٠١٤ ئەو رووداوانە دووبارە نابنەوە لە ساڵی ٢٠١٤ دا."
ئاغائۆغڵو، لە هەڵمەتی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی کە ناوەڕاستی مانگی رابردوو لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو، وەکو تۆمەتبار ناوی هات و دەسگیر کرا. دواتر دادگا وەکو "بێ تاوان" ناوی هێنا و ئازاد کرا.
عەلی ئاغائۆغڵو لە درێژەدا گوتی: "ئاواتە خوازم ساڵی ٢٠١٤ بۆ مرۆڤایەتی، جیھان و تورکیا ببێتە ساڵی ئاشتی و بەختەوەریی بێ. خوا بکا ساڵی ٢٠١٤ وەکو ساڵی ٢٠١٣ نەبێ بۆ تورکیا، چونکە ساڵێک بوو پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێ، ترسی خەڵک لەگەڵ دەستپێکردنی رووداوەکانی پارکی گەزی دا دەستیپێکرد، ئێمە وەکو گەلی تورکیا خاوەن تایبەتمەندیی و کەلتووری تایبەتی خۆمانین بەڵام بەداخەوە لە بواری لەیەکتێگەیشتن و پێکھاتندا تۆزێک کێشەمان ھەیە، کەلتووری لەیەکتێگەیشتنمان لاوازە."