پەرلەمانی تورکیا
پارلەمانتاری دیاربەکر لە پەرلەمانی تورکیا ئالتان تان لەبارەی دامەزراندنی پارتیەکی نوێ بۆ AA گوتی: "پێویستیمان بە حزبێکە موسڵمان و دیموکرات و چەپەکانی تورکیا کۆبکاتەوە و ئەگەر ئەو کارە بە دەستی سۆسیالەکان ئەنجام بدرێ؛ ئەوا کەم و کوریەکی گەورەیە چونکە زۆربەی خەڵکی تورکیا بە ئایینەوە گرێدراون."
ئالتان تان لە بارەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی گەلان HDP ئاشکرایکرد تورکیا پێویستی بە پارتییەکی نوێ ھەیە و بەپێی توانا پشتگیری دۆستانمان دەکەین.
ھەروەھا گوتی: "لە سەدەی ٢١ پێویستیمان بە سیاسەتێکی نوێ ھەیە بۆئەوەی تورکیا بەرەوەپێشەوە ببات، چونکە MHP و CHP بەردەوامن لە سەر کەمالیزم و AKPش دیموکراتە و یاری بە دیموکراسیەت دەکات. پێویستە موسلمان ،دیموکرات و چەپەکانی تورکیا بەیەکەوە کێشەکان چارەسەر بکەن."
تان ھەروەھا گوتی: "دەبێ BDP کوردانی بڕوادار بە ئایین و لیبراڵ لەناو پارتەکەیدا کۆبکاتەوە بۆئەوەی زیاتر پێشوەچۆوون و فراوانبوون بەخۆیەوە ببینێت."