توركيا

"ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن دەستیپێکردووە"

- سەرۆکی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا، سادی گوڤەن: "لەمڕۆ بەدواوە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن دەستی پێکردووە، لە ماوەی یەک دوو رۆژ ئەمە تەواو دەکەین".

Abdullah Shukur  | 18.04.2018 - نوێکردنەوە : 19.04.2018
"ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن دەستیپێکردووە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا، سادی گوڤەن لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا گوتی: "لە روانگەی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانەوە ھیچ وادەیەک بۆ ئێمە کێشەی نییە و ئێمە ئامادەین".

گوڤەن لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە ٢٤ی حوزەیرانی ئەمساڵ لە بەردەم باڵەخانەی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

سادی گوڤەن لەبارەی کاتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی تورکیا گوتی: "لە روانگەی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانەوە ھیچ وادەیەک بۆ ئێمە کێشەی نییە و ئێمە ئامادەین".

سەرۆکی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، سادی گوڤەن گوتیشی: "دوای داواکاری پەراوی پێویست لە سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی، پاشان رایدەگەێنین کە کام پارت مافی بەشداریکردنی لە ھەڵبژاردنەکاندا دەبێت".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın