Orhan Onur Gemici
10 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا ١٨ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و تیایدا ٣١٦ تیرۆریست لە چالاکی خراون، هەروەها لە تەمووزی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیادا، ٣٣ هەزار و ٥٨٤ تیرۆریست لە باکووری عێراق و سووریا لە چالاکی خراون.
ئاماری چالاکییەکان لەلایەن ئەفسەری لێکۆڵینەوە و شیکاریی راوێژکاری پەیوەندییە جەماوەرییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، موقەدەم پنار کارا-وە خوێندرایەوە.
پنار کارا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی، بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی فەتۆ، پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە/یەپەگە و داعش، بەردەوامە.
گوتیشی: "لە یەکی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا ١٨ ئۆپەراسیۆن ئەنجامدراون کە پێنجیان ئۆپەراسیۆنی گەورە و ١٣یان مامناوەند بوون و تیایاندا ٣١٦ تیرۆریست لە چالاکی خراون، هەروەها لە تەمووزی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیادا، ٣٣ هەزار و ٥٨٤ تیرۆریست لە باکووری عێراق و سووریا لە چالاکی خراون".
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە بۆردومانی نزیکەی ٨٠ ئامانج کراوە لە ناوچەکانی دێریک، شنگال و کاراجاک لە باکووری عێراق و سووریا کە لەلایەن تیرۆریستانەوە وەک بنکە بەکارهێندراون.