Yusuf Aydın Deniz ,Mazın Asad,Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
ئاژانسی ئانادۆڵو، سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كه‌ی هه‌واڵ كه ناوه‌نده‌كه‌ی له توركیایه، به ١٣ زمان هه‌واڵ بڵاوده‌كاته‌وه، له ٥٠ شاری جیهان خزمه‌ت به زیاتر له دوو هه‌زار ئابوونه پێشكه‌شده‌كات، له ١٠٠ وڵات نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه و بە تێکڕا رۆژانه هەزارو٦٥٠ هه‌واڵ، دوو هه‌زار و ٣٣٠ فۆتۆ و ٤٠٠ ڤیدیۆ بڵاوده‌كاته‌وه و ١٥ په‌خشی راسته‌وخۆ ئه‌نجامده‌دات، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌رده‌وامه له‌وه‌ی پێ بنێته ١٠٠ ساڵه‌ی ته‌مه‌نییه‌وه.
ئاژانسی ئانادۆڵو ئاوێزانی مێژووی كۆماری توركیا بووه و به‌ر له كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا به ١٧ رۆژ له شه‌شی نیسانی ١٩٢٠دا دامه‌زراوه، به‌رده‌وامه له‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی متمانه‌پێكراو بێت.
ئاژانسه‌كه كه به ١٣ زمان هه‌واڵ، فۆتۆ و ڤیدیۆ ده‌گه‌یه‌نێته ئابوونه‌كانی، نه‌ك ته‌نها له توركیا به‌ڵكو له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا تایبه‌تمه‌ندیی سه‌رچاوه‌ی جێگه متمانه‌ی هه‌یه.
ئاژانسی ئانادۆڵو به هه‌ریه‌ك له زمانه‌كانی توركی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، رووسی، بۆسنی، فه‌ره‌نسی، كوردی (سۆرانی)، كوردی (كرمانجی)، ئه‌لبانی، مه‌که‌دۆنی و فارسی خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شده‌كرد و له‌ماوه‌ی دواییشدا هه‌ریه‌ك له ئیسپانی و ئیندۆنیزیی بۆ لیستی زمانه‌كانی زیادكرد و به‌وشێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی ئه‌و زمانانه‌ی ئاژانسه‌كه خزمه‌تگوزاریی هه‌واڵیی پێ پێشكه‌شده‌كات بۆ ١٣ زمان به‌رزبوویه‌وه.
ئاژانسه‌كه رۆژانه هەزارو٦٥٠ هه‌واڵ، دوو هه‌زار و ٣٣٠ فۆتۆ و ٤٠٠ ڤیدیۆ بڵاوده‌كاته‌وه و ١٥ په‌خشی راسته‌وخۆ و شه‌ش ئینفۆگرافیك ئه‌نجامده‌دات و رێژه‌ی له‌سه‌دا ٦٣ی ئه‌و فۆتۆیانه و له‌سه‌دا ٤٠ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له رۆژنامه‌كانی توركیادا بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌رهه‌مده‌هێنێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه نیشتمانییه‌كان به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٨٩ هه‌واڵه تایبه‌ته‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئاژانسی ئانادۆڵو به‌و پێشكه‌وتنه‌ی له‌ماوه‌ی دواییدا به‌خۆوه بینی، له ئێستادا توانای پێشكه‌شكردنی په‌خشی راسته‌وخۆی به ئابوونه‌كانی هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژانه به پێشكه‌وتووترین ئامێره‌كانی په‌خشی راسته‌وخۆ، ١٥ په‌خشی راسته‌وخۆ ئه‌نجامده‌دات.
- پێکھاتەیی تۆڕی جیھانیی
ئاژانسی ئانادۆڵو بە سایەی تۆڕی پەیامنێریەوە ھەفتانە ٢٤ کاتژمێر خزمەت پێشکەش بە ئابوونەدارانی دەکات. ئاژانسی ئانادۆڵو لە دەرەوەی وڵات ٤١ نووسینگەی گشتی و لە ١٠٠ وڵاتیشدا نوێنەرایەتی ھەیە و لە ٥٠ وڵاتیشدا زیاتر لە دوو ھەزار ئابوونەداری ھەیە.
ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئەنقەرە، ئیستانبوڵ، ئەدیس ئەبابا، بۆگۆتا، برۆکسل، جاکارتا، ھەولێر، قودس، نیویۆرک، سەڕای بۆسنا، تونس و ئوسکوپ نووسینگەی سه‌ره‌كی ھەیە و لە نووسینگەکانی ئەسینا، بەغدا، بەلگراد، بەرلین، بەیروت، غەززە، ئیسلام ئاباد، کابول، قاھیرە، کەرکووک، کوالا لومپور، لەفکۆشا، لەندەن، مۆسکۆ، پاریس، پەکین، پریشتینە، رەبات، رامەڵڵا، سۆفیا، سلێمانی، تاران، تیران و واشنتۆنیشدا خزمەتگوازری پێشکەش دەکات.
ھاوکات ئاژانسی ئانادۆڵو لە نوێنەراتی لە وڵاتەکانی ئوستراڵیا، جەزائیر، ئەفریقای باشوور، جۆرجیا، ئیسپانیا، سویسرا، ئیتاڵیا، قەتەر، کازاخستان، کینیا، لیبیا، ھەنگاریا، نێجیریا، سۆماڵ، سودان، سعوودیە، ئۆکرانیا، ئۆزبەکستان و یەمەن خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات.
-تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئاژانسی ئانادۆڵو بێجگە لەوەی بە ١٣ زمان پەخش دەکات، ھاوکات لە ئاپلیکەیشنی مۆبایل و کاتژمێرە ھۆشمەندەکان و تۆڕی کۆمەڵایەتییەکانەوە بەشێوەیەکی کارا پەخش دەکات.
ئەکاونتەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن ژمارەیەکی زۆرەوە چاودێری دەکرێت و سات بە سات پێشھاتەکان بڵاودەکاتەوە.
لە ساڵی ٢٠١١ بە بڕیاری ئەنجوومەنی دەستەی بەڕێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاکادیمیای ھەواڵی ئاژانسی ئانادۆڵو دامەزرا و بەو ھۆیەوە بەشیوەیەکی سیستەماتیکی و کرداریی وانەی پەروەردەی گۆڕانکارییەکانی میدیا، پێشھاتەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی، بەکارھێنانی تەکنۆلۆجیا پێشکەش دەکات.
ئاژانسی ئانادۆڵو دەرفەت بۆ ئەوانەی لە بواری میدیا کار دەکەن یاخود ئەوانەی دەیانەوێت کار بکەن دەڕەخسێنێت لە بواری رۆژنامەگەرییدا پەروەردەی وەک بیرکردنەوەی ئانالیتیکی، دروستکردنی پەیوەندی کاریگەر، تەکنیکی نووسینی ھەواڵ و زانیاریدان بۆ تۆمارکردنی وێنە و گرتەڤیدیۆ و ئامانجیشی درێژەدانە بە فێرکای بۆ ئەوانەی لەم بوارەدا کار دەکەن.