ئەنقەرە
پسپۆڕانی پەخشی سەتەلایتی ئاژانسەکەو کۆمپانیای IMST کە چالاکەکانی AR-GE بەڕێوە دەبەن لە ھەوڵێکی ھاوبەشیاندا خێرایی گەیاندنی ھەواڵی ڤیدیۆییان بەرز کردەوە بۆ دوو ھێندە.
بە پێی ئەو سیستەمە ئاژانسی ئانادۆلو خێرایی گەیاندنی وێنە ھەواڵەکانی بۆ % ١١٠ زیاد دەکات و بەم پێیەش بەشداربوانی ئاژانسی ئانادۆلو ڕزگاریان دەبێ لەکێشەی درەنگ گەیشتنی وێنە، ڤیدیۆ ھەواڵییەکان و گەیاندنی ھەواڵەکان لە پێنج دەقەوە کەمکرایەوە بۆ دوو دەقە و ٢٠ چرکە .
ھاوکات لە گەڵ خێرا کردنی سیستمەکەدا ئانادۆڵو چەندین خزمەتگوزاریی دیکە پێشکەش بە بەشداربووانی خۆی دەکات لەوانە:
سیستەمی DVB-S٢ و خزمەتگوزاریی بژاردەی چەندین زمان کە لەرێیەوە بەچەند زمانێکی جیاواز دەتوانرێ ھەواڵ بەدەستبخرێ. ھاوکات سیستەمی NEWSML٢.٩ و IPTC و ھەموو فۆرماتەکانی دیکە دەتوانرێ کاری پێبکرێت .
لێپرسراوی بەشی IT ی ئاژانسی ئانادۆلو (یاقوب شڤکا) گوتی " جێبەجێ کردنی سیستمی ناردنی ھەواڵ بە شێوەی ئاسان یەکێکە لە ئامانجەکانمان کە لەیادی سەد ساڵە ی دامەزراندنی ئاژانسەکەدا بیخەینە بواری جێبەجێ کردنەوە . ھاوکات راشیگەیاند دوای بەجێگەیاندنی تەواوی گۆڕانکارییەکان لەسیستەمەکەدا تیمێکی کارا پێکھاتوون کە تەواوی کارتەکانی کەلەسیستەمی DVB-S ن دەکرێنە سیستمی DVB-S٢ ".