Mümin Altaş
24 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا قبوڵكراو نییه و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شاندنی یه‌كێتیی دیموكراتییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له هۆڵی نمایشی بهشتهپهی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا دوا.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا قبوڵكراو نییه و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، گوتی: "ئەو هەنگاوە کە بە پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبینین، گورزێکی قورسە بەر ئاشتی، ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەوێت".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بە دیالۆگ له چوارچێوەی رێککەوتنەکانی مینسک و گوتی: "هه‌ست به خه‌مبارییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین كه ئه‌م دوو وڵاته دۆسته‌ی ئێمه كه په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیمان له‌گه‌ڵیان دا هه‌یه، رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "لە پێناو پاراستنی گیانی سەرجەم دانیشتوانی ئۆکراینا، بەتایبەت هاووڵاتییانی وڵاتەکەمان و خوشک و برا تاتارەکانمان، ئەرکی سەر شانمان بەجێدەگەیەنین".