Sertaç Bulur,Serdar Açıl
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره-AA
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی فه‌تۆ له نێو هێزه‌كانی ئاسایشی توركیادا، له كۆی ٢٣ پۆلیسی پێشوو كه فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان هه‌بوو، ١٧یان ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له ناو حه‌ره‌می ئاسایش‌دا، بڕیاری ده‌ستگیر كردنی ٢٣ گومان‌لێكراو دهركراكه ٢١یان پۆلیسی پێشوو، یه‌كێكیان یاریده‌ده‌ری ئه‌فسه‌ری پێشووه‌و ئه‌وه‌ی تریان ئه‌فسه‌ری پێشووبووه.
له‌كۆی ئه‌و ٢٣ كه‌س دوانیان پێشتر خانه‌نشین بوون و ئه‌وانه‌ی تریش له‌كاره‌كانیان دوور خرابوونه‌وه.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هاوكاتدا كه تیمه‌كانی به‌ره‌نگاری تاوان له به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌یان برد له ئه‌نقه‌ره، ده‌نیزلی، كرشههیر، سیڤاس، موغڵا و بۆڵ‌و ١٧ گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كران.