01 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
ئه‌و فڕۆكه تورکییه‌ی كه ٤٢ كه‌سی له شاری وهانی چینه‌وه دهربازكردبوو كه ٣٢یان توركن، گەیشتەوە ئەنقەرە.
فڕۆكه‌ی كارگۆی سه‌ربازیی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا له جۆری A400 M كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیاوه كراوه‌ته ئامبوڵانس، له‌دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ربازكردن كه ماوه‌ی نزیكه‌ی ٣٢ كاتژمێری خایاند، له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كاندا، له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی ئه‌تیمه‌سگوت له ئه‌نقه‌ره، له دوورترین خاڵی فڕۆكه‌خانه نیشته‌وه.
فڕۆكه‌كه ٤٢ كه‌سی دهربازكراوی تێدایه كه ٣٢یان توركن، شه‌شیان هاووڵاتیی ئازه‌ربایجان، سێیان جۆرجی و یه‌كێكیان ئه‌لبانییه، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیی، تیمی ته‌كنیكی و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی، كۆی گشتیی ٦٢ كه‌سی تیایه، به ١٧ ئامبوڵانس بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دكتۆر زهكایی تاهیر بوراك، ده‌گوازرێنه‌وه.

فڕۆكه‌كه و پێداویستییه‌كانی نێوی، له‌لایه‌ن پسپۆڕانی كیمیایی، بایۆلۆژیی، رادیۆلۆژیی و ئه‌تۆمیی له فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا به رێكاری خاوێنكردنه‌وه‌دا تێپهڕدهكرێن.
ئه‌وانه‌ی له فڕۆكه‌كه‌دا بوون، بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ له ژووری یه‌ك نه‌فه‌ریدا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتییدا ده‌بن و هه‌ر سێ رۆژ جارێك پشكنین بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ده‌كرێت. سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له پێداویستیی سه‌فه‌رییدا بۆ دابینده‌كرێت، به خواردنیشه‌وه و پاشماوه‌كانیان وه‌ك پاشماوه‌ی پزیشكیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وھانی سەر بە ویلایەتی ھوبای چین جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزرایەوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمیشدا کۆمسیۆنی تەندروستی شارەوانی وھان رایگەیاند دوای ئەوەی ٢٧ کەس بەھۆی سەردانی کردن و ئیش کردن لە بازاڕی بەرھەمە دەریاییەکانی ھوانان دووچاری ڤایرۆسەکە بوون، بازاڕەکەیان داخستووە.

لێکۆڵینەوە زانستییەکانیش گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە سەرچاوەی ڤایرۆسەکە چەند جۆرێکی شەمشەمە کوێرە و مارە، بەمھۆیەوە تا بنەبڕ کردنی ڤایرۆسەکە بازرگانی کردن بە ئاژەڵە کێوییەکانەوە قەدەغە کرا.
لە ماوەیەکی کورتیشدا ڤایرۆسەکە بۆ شار و ویلایەتەکانی دیکەی چین تەشەنەی کرد و بەم ھۆیەوە لە ٢٢ی ئەم مانگەوە لە ١٧ شاری ویلایەتی ھوبای ھۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی وەستێندراون.
بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەشەوە زۆرێک لە کۆمپانیا فڕۆکەوانییە جیھانییەکان گەشتەکانیان بۆ چین وەستاندووە و رێکخراوی تەندروستی جیھانیش دۆخی لە ناکاوی راگەیاندووە.