Tanju Özkaya,Hüseyin Yiğiner,Hemın Othman Mohammed
24 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
عوسمان ساریگون، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له شارۆچكه‌ی چوبوك سەربە پارێزگای ئه‌نقه‌ره له پرسه‌ی سه‌ربازێكدا هێرشیكرده سه‌ر سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو و بۆكسی لێدا و به‌و تۆمه‌ته‌یش ده‌ستگیركرا، به مه‌رج ئازاد كرا.
عوسمان ساریگون كه یه‌كێك بوو له‌و گومانلێكراوانه‌ی له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستگیركرابوو، دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی جه‌ندرمه ره‌وانه‌ی دادگای چوبوك كرا.
دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا، عوسمان ساریگون ره‌وانه‌ی دادگای ئێشكگر كرا و له‌وێ به مه‌رج ئازاد كرا.
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو رۆژی یه‌كشه‌ممه 21ی نیسان له میانی به‌شداریكردنی له پرسه‌ی سه‌ربازێكدا له ناوچه‌ی ئاكوزلوی شارۆچكه‌ی چوبوك، رووبه‌ڕووی هێرش بووه‌وه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه ده‌ستیپێكرد، نۆ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران كه عوسمان ساریگون-یان له‌نێودابوو.
سێ كه‌س له گومانلیكراوهكان له لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه دوای لێكۆڵینه‌وه ئازاد كران، پێنجه‌كه‌ی دیكه‌ش دوای ره‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا به مه‌رج ئازاد كران.
هه‌روه‌ها كاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه درێژه‌ی هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه كه به‌شداریان له‌و هێرشه‌دا كردووه جگه له‌و چه‌ند گومانلێكراوه.