Muhammed Ali Toruntay,1 23
20 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەردا، ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نی له‌و ئه‌شكه‌وت و په‌ناگانه‌دا دۆزرانه‌وه كه ده‌ستنیشان كرابوون و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، به به‌شداری هاوبه‌شی فه‌رمانده گشتییه‌كانی جه‌ندرمه‌ی هه‌كاری، شرنه‌خ و وان ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەر كه به فه‌رمان و سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی گشتی جه‌ندرمه، جه‌نه‌راڵ عارف چه‌تین ده‌ستیپێكردووه؛ به‌رده‌وامه.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نی و ژماره‌یه‌كی زۆر پێداویستی رێكخراوه‌یی له‌و ئه‌شكه‌وت و په‌ناگانه‌دا دۆزرانه‌وه كه له هه‌كاری، شرنه‌خ و وان ده‌ستنیشان كرابوون و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی ئاسایشی جه‌ندرمه، حاجی ئیلباش و جێگری پارێزگاری هه‌كاری، عه‌زیز گۆلباشی و فه‌رمانده‌ی گشتی جه‌ندرمه‌ی هه‌كاری، نوری ئۆزتورك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌كاری، سلێمان سواد دیلبهرئۆغڵو و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه، شاكیر ئوسڵو به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كرد.