Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره- AA
- له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر ٧ پێگه‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش له‌باکووری سووریا ئه‌نجامدا. له‌ئه‌نجامی هێرشه‌کاندا ٢ باره‌گای رێکخراوه‌که، ٣ سه‌کۆی به‌رگریی، ئۆتۆمبیلێک و جبه‌خانه‌یه‌ک له‌ناوبران.- له‌ئه‌نجامی پێکدادانه‌کانیشدا سه‌ربازێکی سوپای تورکیا گیانی له‌ده‌ستدا و 5 سه‌ربازی دیکه به‌سووکی برینداربوون. له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر ٧ پێگه‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش له‌باکووری سووریا ئه‌نجامدا. له‌ئه‌نجامی هێرشه‌کاندا ٢ باره‌گای رێکخراوه‌که، ٣ سه‌کۆی به‌رگریی، ئۆتۆمبیلێک و جبه‌خانه‌یه‌ک له‌ناوبران. له‌ئه‌نجامی پێکدادانه‌کانیشدا سه‌ربازێکی سوپای تورکیا گیانی له‌ده‌ستدا و ٥ سه‌ربازی دیکه به‌سووکی برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات که له ٢٤ی ئابدا به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنوور له‌باکووری سووریا ده‌ستیپێکردبوو، پێی نایه رۆژی ٩٤ هەمینییهوه.
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا هێرشه‌کانی سوپای سووریای ئازاد به‌مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌لباب و ده‌رهێنانی له‌ژێر ده‌ستی داعش درێژه‌ی هه‌یه. سوپای تورکیا پشتیوانیی چڕ و پڕی هێزه‌کانی سوپای سووریای ئازاد لهوشکانیی و له‌ئاسمانیشه‌وه ده‌کات.
له‌ئه‌نجامی پێکدادانه‌کانیشدا سه‌ربازێکی سوپای تورکیا گیانی له‌ده‌ستداوه و ٥ سه‌ربازی دیکه به‌سووکی برینداربوون. دوو ئۆتۆمبیلی زرێپۆش زیانێکی که‌میان پێگه‌یشت. هاوکات ٤ چه‌کداری سوپای سووریای ئازاد کوژران و 25ی دیکه‌یان برینداربوون.
له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سه‌ر فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌کانی سوپای تورکیاوه هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر ٧ پێگه‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش له‌هه‌ریه‌ک له‌ناوچه‌کانی به‌ره‌که، عه‌نیفه و ئه‌بو حهیج له‌باکووری سووریا ئه‌نجامدراوه وله‌ئه‌نجامی هێرشه‌کاندا ٢ باره‌گای رێکخراوه‌که، ٣ سه‌کۆی به‌رگریی، ئۆتۆمبیلێک و جبه‌خانه‌یه‌ک له‌ناوبراون.
هاوکات له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و تورکیا فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کان به‌رده‌وام بوون لهچاودێرییکردنی هێڵه سنوورییه‌که.
له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه تا ئێستا هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن توانیویانه نزیکه‌ی هه‌زار و ٨٢٠ کیلۆمه‌تر چوارگۆشه کۆنترۆڵبکه‌نه‌وه و ٤٠ ـەمین و هه‌زار و ٧٥٨ بۆمبی ده‌ستکرد پووچه‌ڵبکه‌نه‌وه.