İlkay Güder
29 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له میانی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ له ناوچه‌ی خواكورك باكووری عێراق له چالاكی خراون بۆ ١٥ تیرۆریست به‌رزبوویه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئۆپه‌راسیۆنی چنگ كه رۆژی ٢٧ی ئایار له ناوچه‌ی خواكورك ده‌ستیپێكردووه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه پلانی بۆ داندراوه به سه‌ركه‌وتوویی درێژه‌ی هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه کە له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، شه‌ش تیرۆریستی دیكه‌ی په‌كه‌كه له چالاكی خراون و به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه له چالاكی خراون بۆ ١٥ تیرۆریست به‌رزبوویه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "یه‌كه‌كانی كۆماندۆی سوپا به‌رده‌وامن له ده‌ستنیشانكردنی په‌ناگه، حه‌شارگه و سه‌كۆكانی چه‌كی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه و خاپووركردنیان".