Ahmet Sertan Usul
24 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه له ناوچه‌ی سینات-هه‌فتانین له باكووری عێراق ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-٣ ده‌ستپێكراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-٣ دوێنێ ده‌ستیپێكراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنووره‌كان له پێشه‌وه و له‌ناوبردنی تیرۆریستانی ناوچه‌ی سینات-هه‌فتانین و ئه‌شكه‌وت و په‌ناگه‌كانیان، ئه‌نجامده‌درێت".
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی سه‌ربه هێزه ئاسمانییه‌كان، پێكهاته‌كانی ئاسمانیی وشكانیی، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار، و تۆپهاوێژه‌كانی فرتنا، پشتیوانیی ده‌كرێت و به‌سه‌ركه‌وتوویی و به‌و شێوه‌یه‌ی كه پلانی بۆ دانراوه، درێژه‌ی هه‌یه.