Özcan Yıldırım
25 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی سوپای تورکیا لە ناوچەی گارەی باکووری عێراق لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگ، شەش تیرۆریستی دیکە لە چالاکی خران.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ لە ناوچەی گارەی باکووری عێراق ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا حەشارگە و پەناگەکانی تیرۆریستانی پەکەکە کراونەتە ئامانج شەش تیرۆریستیش لە چالاکی خراون.
ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی ئەمڕۆ لە باکووری عێراق لە چالاکی خراون بەرزبووەوە بۆ ١٣ کەس.