Muhammet Ali Kemal
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر پێگەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە لە ١٦٠ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٢٠ تیرۆریستی داعش کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
لە ١٦٠ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بۆردومانی ١٨٤ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کرا و رێگە نەدرا تیرۆریستان ھیچ جموجۆڵێک بکەن.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە ھێزی ئاسمانیی تورکیا، ٢٣ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لەھەریەک لە ئەلباب، تادیف و بزاعە بۆردومان و خاپوور کرد کە پێکھاتبوون لە ٢٠ بینا، یەک کۆگای چەک و تەقەمەنی و دوو سەکۆی بەرگریی.
ھاوکات لەئەنجامی ھێرشەکاندا بەدرێژایی رۆژ، ٢٠ تیرۆریستی داعش کوژران.
لەلایەکی دیکەوە ٧٦ بۆمبی دەستکرد لەلایەن ئەو تیمانەوە پووچەڵکراونەتەوە کە پشتیوانیی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن و لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەشەوە تا ئێستا ٣ ھەزار و ٥٠٧ بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە و ٥٥ەمین بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو، تەقێنراونەتەوە.
لەئەنجامی دوو ھێرشی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییشدا بۆسەر پێگەکانی داعش لە ئەلباب و بزاعە، ئۆتۆمبیلێکی رێکخراوەکە کە چەقی قورسی بەسەرەوە بووە، تێکشکێنراوە.