Ramal Mahmood
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەئاکامی پێکدادان و هێرشە ئاسمانییەکانی دوێنێ، لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ٤٧ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باکووری سووریا، کوژران.
بەپێی زانیارییەکانی سوپای تورکیا، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان درووستیانکردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا لە ٢٤ی ئابەوە دەستی پێکردووە، پێی نایە رۆژی ٥٠هەمینی.
لەئاکامی پێکدادانەکانی دوێنێدا، ١٩ تیرۆریست کوژران و هەشت لە هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد گیانیان لەدەست دا و ٢٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوای دیاریکردنی، ٧٧ ئامانجی داعش بە ئاراستەکردنی تۆپ، مووشەک و تانک ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعش تێکشکێنران.
هێزەکانی هاوپەیمانان نۆ هێرشی ئاسمانیان بۆسەر ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعش لە کەفره، دوایبیک، وەقاه و ئەشراق ئەنجام دا و لەئاکامدا ٢٨ تیرۆریست کوژران و ئۆتۆمبێلێک تێکشکێنرا و سێ بیناش خاپوور کران.
فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیاش شەش ئامانجی داعشیان لە ئیحتیمالات و دوایبیک بۆردومان کرد کە جگە لە خاپوورکردنی بینایەی وەک شوێنی کۆبوونەوە و خاڵی پشکنین بەکاردەهێنران، چوار سەنگەری بەرگری و نیشانەشکێنیش تێکشکێنران.
تیمەکانی پشکنین و پووچەڵکردنەوەی مین بەهاوکاری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەناوچەکە، دوێنێ ١٣ بۆمبی دەستییان پووچەڵکردەوە. بەمجۆرەش لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئەمڕۆ، ٢٨ مین و هەزار و ٣٦ بۆمبی دەستیان پوچەڵکردووەتەوە.
جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن بەردەوامن لە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی پێویست بۆ پاراستنی رووبەڕی ئەو هەزار و ١٠٠ مەتر چوارگۆشەی کە لە داعش پاککراوەتەوە.