Ramal Mahmood
15 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2016
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، دوای دیاریکردنی ٨٠ ئامانجی داعش بە ئاراستەکردنی تۆپ، مووشەک و تانک ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعش، بەپشتیوانی تیمە پێشڕەوەکانی سوپای سووریای ئازاد ئامانجەکان بە تەواوی تێکشێنران.
بەپێی زانیارییەکانی سوپای تورکیا، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان درووستیانکردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا لە ٢٤ی ئابەوە دەستی پێکردووە، پێی نایە رۆژی ٥٣هەمینی.
هەوڵەکان بەردەوام لە هێڵی سنوری سووریا بۆ گرتنەبەری رێووشوێنی ئەمنی پێویست، چاودێری و دیاریکردنی ئامانجەکان لە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی عەزاز-راعی-جەرابلوس، پێشخستنی رێوشوێنەکانی بەرگری لەخۆکردن لە ناوچەکە و پێکانی ئامانجە دەستنیشانکراوەکان.
جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن بەمەبەستی گرتنەوەی گەڕەکی تاشڵیهویوک لە رۆژهەڵاتی راعی هێرشیان کردە سەر داعش، بەڵام بەهۆی بەرگری سەختی رێکخراوی تیرۆریستی داعش نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن. بەهۆی پێکدادانەکانیش لە ماوەی رۆژێکدا چوار جەنگاوەر بریندار بوون، زیان بەر هێزەکانی پشتیوانی نەکەوت.
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە رۆژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا رووبەڕی هەزار و ١١٠ کیلۆمەتریان رزگارکردووە کە ١٣٤ گەڕەک لە خۆ دەگرێت و بەردەوامن لە گرتنە بەری رێوشوێنی ئەمنی پێویست بۆ ئەم ناوچانە.
دوای دیاریکردنی ٨٠ ئامانجی داعش بە ئاراستەکردنی تۆپ، مووشەک و تانک ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعش بەپشتیوانی تیمە پێشڕەوەکانی سوپای سووریای ئازاد ئامانجەکان بە تەواوی تێکشێنران.
فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیاش دوو بنکەی سەربازی داعشیان لە میرکانە، تاشڵیهویوک و تیلەلەی و ٣ بینای دیکە کە وەک سەنگەری بەرگری و خۆپاراستن بەکاریان دەهێنا خاپوور کرد.
تیمەکانی پشکنین و پووچەڵکردنەوەی مین بەهاوکاری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەو ناوچانەی لە داعش پاککراونەتەوە، چوار بۆمبی دەستییان پووچەڵکردەوە. بەمجۆرەش لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئەمڕۆ، ٢٨مین و هەزار و ١٥٦ بۆمبی دەستیان پوچەڵکردووەتەوە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سنوری سووریا بێوچان بەردەوامن لە پشکنین و چاودێریکردن، تیمەکانی رێکخراوی مانگی سوور و رێکخراوی بەهاناوەچوونی لێقەوماوان لەگەڵ تیمەکانی سوپای سووریای ئازاد بێوچان بەردەوامن لەسەر هاوکاری لۆجیستیک بەسەر هاووڵاتییانی مەدەنیدا.
هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە هەستیارییەکی زۆرەوە مامەڵە دەکەن و هەموو رێوشوێنێکیان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسمانی و وشکانی زیان نەگات بە هاووڵاتییانی مەدەنی ناوچەکە.