Hakan Mehmet Şahin,Muhammet Ali Kemal
30 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2018
ئەدیرنە - AA
لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک کە ژمارەیەک کۆچبەریی نایاسایی لە کەناراوەکانی شارەدێی سوڵتانیچەی سەربە شارۆچکەی ئەنەز لە سنووری پارێزگای ئەدیرنە هەڵگرتبوو، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، بەلەمێکی پلاستیکی کە کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی شارەدێی سوڵتانیچە نوقم بووە.
تیمەکانی سەربە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان تەرمی پێنج لە کۆچبەرەکانیان دۆزیوەتەوە کە لە بەلەمەکەدا بوون.
هاوکات گەڕان و پشکنین لە ئاوەکاندا بەردەوامە ئەوەش وەک رێکارێک ئەگەر بەلەمەکە جگە لەو پێنج کەسە خەڵکی دیکەی تیادا بووبێت.