Mazın Asad
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەم لایەنگرانەی پەکەکە ھەموو جارێک دەڵێین 'ئاشتی' و 'ئاشتی' و 'ئاشتی'. ئایا ئاشتی تەنھا بە وتە دەبێ؟ ئایا ئاشتی لەگەڵ کەسانێک دەبێ کە بە چەک دەسوڕێنەوە؟".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پڕۆژەیەک لە پێش بینای پارێزگای دیاربەکر وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی:"ئەم لایەنگرانەی پەکەکە ھەموو جارێک دەڵێین 'ئاشتی' و 'ئاشتی' و 'ئاشتی'. ئایا ئاشتی تەنھا بە وتە دەبێ؟ ئایا ئاشتی لەگەڵ کەسانێک دەبێ کە بە چەک دەسوڕێنەوە. ئێمە بونیات دەکەین. ئێمە ئەو دایکانەمان لەبیر نەکردووە کە لە پێش شارەوانی دیاربەکر دەگریان بەھۆی رفاندنی رۆڵەکانیان بەرەو چیا. ئێمە فیداکاری ئاشتین. ئێمە فیداکاری ئازادییەکانین. لەمەودوا ھەروا بەردەوام دەبێت".
ئەردۆغان گوتیشی: "ھەروەکو چۆن تورکیا بە بێ ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ترابزۆن، ئەنتاڵیا و ئەرزەروم نابێ، بە بێ دیاربەکریش نابێت. چونکە دیاربەکر دڵی ئێمەیە. ئەوانەی کە دەیانەوێ ئەم خاکە و ئەم خەڵکە لە ئێمە جیا بکەنەوە، بە مانای ئەوە دێت کە دەیانەوێ دڵی ئێمە دەربھێنن. دیاربەکر مۆرکی تورکیایە. ھەرگیز قبوڵ ناکەین دەستی بۆ درێژ بکرێت. خوا قەدەری ئێمەی لەگەڵ ئەم جوگرافیایە نووسیوە. ئێمە ھەروەکو رابڕدوومان، داھاتووشمان ھاوبەشە. رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز دوژمنی سەرەکی ئاسوودەیی گەل و وڵاتەکەمانە. پێداگرین لە رزگارکردنی برا کوردەکانمان لەو تۆڕە بکوژانە و ئەو کەسانەی کە بۆ پارە لەلایەن کەسانی دیکەوە بەکاردەھێنرێن".
ئەردۆغان لە درێژەی وتەکانیدا گوتیشی: "ئەم رێکخراوە ناپاکە ئیتر ناتوانێت ماڵی ھیچ ھاووڵاتییەکمان بڕوخێنێت. ئەم رێکخراوە ناپاکە ئیتر ناتوانێت بەزۆر رۆڵەی ھیچ ھاووڵاتییەکمان بەرێت. ئەم رێکخراوە ناپاکە ئیتر ناتوانێت ھەڕەشە لە منداڵ، برا و دایک و باوکان بکات و ئیرادەی سیاسی ھیچ کەسێک زەوت بکات. لە کوێ زەوتی دەکات؟ لە ئەورووپا، لە ئەڵمانیا، ھۆڵەندا، نەمسا، بەلجیکا و سوید زەوتی دەکات، بەڵام لە تورکیا ناتوانێت زەوتی بکات".
ئەردۆغان رایگەیاند کە ئەوان ئامادەی گفتوگۆکردنن، بەڵام بە مەرجی ئەوەی کە نابێ چەک لە دەستی ھیچ کەسێک بێت و گوتیشی: "ئێمە ئامادەین لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانەی کە وتە و پڕۆژەیان ھەیە گفتوگۆ بکەین و یەک رێگا بگرینەبەر. تەنھا یەک مەرجمان ھەیە: نابێ چەک لە دەستی ھیچ کەسێک ھەبێت، ھیچ کەسێک ھەوڵ نەدات ئەم گەل و وڵاتە دابەش بکات".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پێگەی گەشتوگوزاری دیاربەکر گوتی: "ئایا بۆچی دیاربەکر لە بواری گەشتوگوزار پێش نەکەوێت؟ ئەگەر تیرۆر ھەبێ ئەوا سیخوری تیرۆریستان دێنە ئەم شوێنە و گەشتیار نایەت. ئایا سیخوری تیرۆریستان بۆ ئێرە دێن؟ بەڵێ دێن. کاری ئەوان تەنھا تێکدانە".