Abdullah Shukur
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
ئەنقەرە -AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە رێورەسمێکی فەرمی پێشوازی لە سەرکۆماری سربیا، ئەلێکساندەر ڤوجیج کرد.
ئەردۆغان لە دەروازەی سەرەکی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، پێشوازی لە ڤوجیج کرد و ھەردوو سەرۆکەکە پێکەوە چوونە نێو گۆڕەپانی رێوڕەسمەکە.
ڤوجیج، بە زمانی تورکی سڵاوی لە سەربازان کرد و پاشانیش شاندی ھەردوو وڵات بە یەکتر ناسێنران.
دواتریش ئەردۆغان و ڤوجیج بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی بەرەو ھۆڵی کۆبوونەوە بەڕێکەوتن وو بڕیاریشە ھەردوو سەرۆکەکە بەشداری لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ھەماھەنگی باڵای نێوان ھەردوو وڵات بکەن. پاشانیش ئەردۆغان ئێوارە خوانێک لەسەر شەرەفی ڤوجیج پێشکەش دەکات.
ھاوکات ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی حکوومی لە رێوڕەسمەکەدا ئامادە بوون.