Yıldız Nevin Gündoğmuş
29 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2020
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "قودس پیرۆزی موسڵمانانە و بەهیچ شێوەیەك پلانی رادەستکردنی قودس بە ئیسرائیل قبوڵ ناکەین".
له‌میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سێنیگال، ئه‌ردۆغان له‌ناو فڕۆكه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دانه‌وه.
سه‌باره‌ت به پلانی بەناو ئاشتی ترەمپ، ئەردۆغان رایگه‌یاند "ئەوە حاشاکردنە لە مافی فەڵەستینییەکان و داننانە بە داگیرکاری ئیسرائیل".
گوتیشی: "ئه‌و پلانه‌ی راگه‌یه‌ندراوه، خزمه‌ت به ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ناكات".
سه‌ركۆماری توركیا ئەردۆغان هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند "ئێمە لەئیستادا وەک تورکیا وڵاتێکی جێی باوەڕین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وەک هەندێک وڵاتی دیکە چەپ و راستمان نییە".