Abdullah Shukur
18 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
ئەردۆغان بە بەدەستھێنانی سەرجەم دەنگە ھەژمارکراوەکان، کە هه‌زار و ٣٨٠ دەنگە، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی ھەڵبژێردرایەوە.
شه‌شه‌مین کۆنگرەی ئاسایی ئاک پارتی، کە لە ھۆڵی وەرزشیی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، تیایدا ئەردۆغان تاکە کاندید بوو بۆ سەرۆکایەتی گشتیی ئاک پارتی و لە سندوقی ژمارە یەک ده‌نگی دا.
لە دوای کۆتایھاتنی دەنگدانەکە، سەرۆکی دیوانی کۆنگرە، محەمەد عەلی شاھین رایگەیاند کە، لە کۆی هه‌زار و ٤٥٧ ئەندامی کۆنگرە، ھەزار و ٣٨١ کەس دەنگی خۆی بەکارھێناوە و لەو ژمارەیەش هه‌زار و ٣٨٠ دەنگ ھەژمار کراوە.
شاھین رایگەیاند کە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بەدەستھێنانی سەرجەم دەنگە ھەژمارکراوەکان، کە هه‌زار و٣٨٠ دەنگە، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی ھەڵبژێردرایەوە.
لە ھەمانكاتدا ده‌نگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و کارگێری ئاک پارتی به‌ڕێوه‌چوو.