Salih Bilici
28 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی دامەزراندنی تۆڕی هاریکاریی دەستە نیشتمانییەکانی خاچی سوور و مانگی سوور لە ناوچەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامییدا کە لە هۆتێلی سویس بۆسفۆڕەس بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە گوتارەکەیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "جیهانی ئیسلامی نەیتوانیوە بەرەنگارییەکی کاریگەر و سەرکەوتوو لەگەڵ ئەو قەیرانانەدا بکات کە زۆینەی لە خاکی خۆیدا سەریان هەڵداوە. وەک جیهانی ئیسلامی بەڕاستی لەماوەی زیاتر لە دوو ساڵ و نیوی رابردوودا، رۆژگاری پڕ ئاریشە و چەرمەسەرییمان بەسەربردووە".
گوتیشی: "بەرزبوونەوەی ئاهـ و ناڵەی ستەملێکراو و مافخوراوان لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی جوگرافیای ئیسلامییەوە، درێژەی هەیە. وەک تورکیا لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا ئەو پاشماوانەی داعش کە بە مەبەست جێهێڵدراون و ئەو داعشییانەش کە دژی وڵاتەکەمان مەشقیان پێکراوە، رادەماڵین".
ئه‌ردۆغان رایگەیاند "توركیا ته‌نها له پێناو وشككردنی ره‌گ و ریشه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا هه‌وڵی نه‌داوه، به‌ڵكو هاوكات له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ئه‌و قه‌یرانه مرۆییانه‌ی به هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه، رووده‌ده‌ن هه‌وڵ ده‌دات. بەڕوونی و ئاشکرا دەیڵێم، بناغەی زۆر کێشە کە لە جیهانی ئەمڕۆماندا بوونیان هەیە، نەبوونی ماددیی نییە بەڵکو کەمیی میهرەبانیی و هاوسۆزییە".
سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوەکردەوە هاوشێوەی ئەو شوێنانەی دیکە کە ئاسایشیان بۆ دەستەبەرکردوون، "خۆرهەڵاتی فورات-یش لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بە ئارامی و ئاسایش و سەقامگیریی دەگەیەنن" و گوتی:
"له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا خۆرهه‌ڵاتی فورات به ئارامی، ئاسایش و سه‌قامگیری شاددهكهینهوه، وه‌ك چۆن له ناوچه‌كانی دیكه‌دا ئاسایشمان ده‌سته‌به‌ركردووه. به‌و ئامانجه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه هێزیان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌رده‌وامه. له‌گه‌ڵ هه‌ردوولاشدا دانوستانی ئه‌رێنیمان ئه‌نجامداوه. له‌كاتێكدا به‌رده‌وامین له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانمان، هاوكات ئامادهكارییشمان بۆ هه‌نگاوی داهاتوو ته‌واوكردووه. له‌م قۆناغه‌دا ئامانجمان ئه‌وه‌یه، له‌پاڵ به‌هێزكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆماندا، گرنتیی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بكه‌ین".
هەروەها رایگەیاند "تا ئێستا، بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ٣٥ ملیار دۆلارمان بۆ سەرجەم پەنابەران کە چوار ملیۆنیان سووریین، خەرجکردووە".