Hanife Sevinç
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ١٨مین پێشانگای رێکخراوی پیشەساز و خاوەنکارانی سەربەخۆ گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان باسی لە دووەم شەپۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و رایگەیاند: "لە قۆناغێکدا کە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا تەنگی بە جیهان هەڵچنیوە، بەراورد بە وڵاتانی دیکە دۆخی ئێمە باشترە".
سەرکۆماری تورکیا، باسی لەوەش کرد کە بەخۆپارێزییەوە ژیانی هاووڵاتییان بەردەوام دەبێت و گوتی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌م ته‌ندروستی گه‌له‌كه‌مان بپارێزین، هەم به‌بێ هه‌ڵپه‌ساردن كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمهتگوازاریش به‌رده‌وام بن".
ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە سوورن لەسەر ئەوەی لەڕووی ئابووری و دیموکراسییەوە تورکیا بەرەو پێشتر ببەن و رایگەیاند: "لە ئامادەکاریداین بۆ پتەوکردنی سیاسەتی ئابووری وڵاتەکەمان، بەرز کردنەوەی ئاستی ئازادییەکانمان و باشتر کردنی ژیانی هاووڵاتییانمان".
سەرکۆماری تورکیا، باسیشی لە خراپی سو‌و کرد و رایگەیاند: "سو‌و هۆكاره و هه‌ڵاوسانیش ئه‌نجام".
ناوبراو لەبارەی دەستپێوەگرتن و سنووردارکردنی خەرجییەکانیش ئەوەی دووپات کردەوە کە لە یەکەم هەنگاودا پێویستە ئەو پارانەی لە دەرەوەی وڵاتن بهێندرێنەوە ناو تورکیا.
ئەردۆغان رەخنەشی لە ئۆپۆزسیۆن گرت و گوتی: "ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی خۆیان له‌وه ده‌بوێرن كه له‌گه‌ڵ ئێمه پێكه‌وه ده‌ستوورێكی نوێ ئاماده بكه‌ن، له‌گه‌ڵ كه‌سانی نه‌گونجاو هه‌وڵی شتی دیكه ده‌ده‌ن".