Sangar Hamad Azeez
02 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2018
داکار - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وڵاتی سەنیگالی بەرەو وڵاتی مالی بەجێهێشت.
ئەردۆغان کاتژمێر ١٥:٥٠ خولەک لە رێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەوتی (Blaise Diagne) داکار سەنیگالی بەجێهێشت و رووی لە وڵاتی مالی کرد.
ناوبراو لە رێورەسمێکدا لەلایەن سەرکۆماری ئەو وڵاتە ماکی ساڵ بەڕێکرا.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەشتێکدا بۆ وڵاتانی ئەفریقا سەردانی هەریەک لە جەزائیر، مۆریتانیا و سەنیگالی کردو لە ئێستاشدا بەرەو وڵاتی مالی بەڕێکەوت.
هەر یەک لە هاوسەری ئەردۆغان ئەمینە ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری ئابوری نیهات زەیبەکچی، وەزیری کولتوور و گەشتیاری نومان کورتوڵموش، وەزیری خۆراک ، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ئەحمەد ئەشرەڤ فاکیبابا، وەزیری گومرگ و بازرگانی، بولەنت توفەنکچی و ژمارەیەک پەرلەمانتار یاوەری ئەردۆغانن لە گەشتەی.