Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
06 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2019
ماڵاتیا- AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەو کۆبوونەوە جەماوەرییەی لە نزیک شارەوانی مەلاتیا رێکخرا، گوتارێکی پێشکەش بە دانیشتوان کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە هاوپەیمانیی میللەت رایگەیاند "ئەم هاوپەیمانییە، هاوپەیمانیی پیلانگێڕان سەبارەت بە داهاتووی گەل، رەشکردنی ئایندەی تورکیا، دابڕینی وڵاتەکەمان لە دەستکەوتەکانی لە سووریا و زاڵکردنەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانە بەسەرماندا. ئەم هاوپەیمانییە، هاوپەیمانیی داڕووخانە".
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند "له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا هه‌ده‌په‌ییه‌كان ده‌ستیانكردووه به به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تێك. 'ئه‌ردۆغان به‌وانه ده‌ڵێت تیرۆریست كه ده‌نگ به هه‌ده‌په ده‌ده‌ن...' من له هیچ شوێنێك شتی وام نه‌گوتووه، به‌ڵام (ئه‌ی) ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و پارته‌ن ئێوه تیرۆریستن. چونكه ئێوه پشتگیری ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییهتان كرد و به‌رده‌وامیشن له‌وه. ئێوه بوون ئه‌و پارانه‌تان ده‌نارد بۆ قه‌ندیل كه بۆ شارهوانییهكانتان ده‌نێردرا. بۆچی ئه‌وانه راده‌ستی قه‌ییووم كرا، بۆچی دادگا ئه‌و بڕیاره‌ی دا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو. له‌مه‌ودواش ئه‌گه‌ر هه‌مان شت رووبداته‌وه من باوه‌ڕم وایه كه دادگاكه‌مان هه‌مان بڕیار ده‌داته‌وه".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "هیچ باسی ئەو بارهەڵگرە پڕ لە چەکانە ناکەن کە دەچێت بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی، تەنانەت نایەت بەدەمیشیاندا. تەنانەت ئاگاداری ئەوە نیین لە دەریای رەش چی روودەدات. لە ئیجە و دەریای ناوەڕاست چ بەرەنگارییەکی هێزەکان هەیە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئۆپۆزسیۆن به پێداگیرییه‌وه هه‌وڵ ده‌دات له بایه‌خی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئادار كه‌م بكاته‌وه. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه (هه‌ڵبژاردنه‌كانی) ٣١ی ئادار هه‌ڵبژاردنێكی خۆجێی ئاسایی و ساده‌یه. هه‌ر هیچ باسی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه ناكه‌ن كه رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌مان بوونه‌ته‌وه".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند "ئایا سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په بكوژی به‌كۆمه‌ڵ كه له سووریادا هه‌زاران كه‌سی كوشتووه و هه‌زارانی دیكه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر كردووه و منداڵانی ته‌مه‌ن ١٠-١٢ ساڵانی چه‌كدار كردووه و به زۆر شه‌ڕیان پێده‌كات به 'رێكخراوی كهناریدۆستان' ده‌بینێت".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان جەختی لەوەکردەوە کە له‌ژێر سەرکردایەتیی ئێستایدا جه‌هه‌په بووه‌ته تێڵایه‌ك و له لایه‌ن دوژمنانی ئیراده‌ی گه‌له‌وه به‌كارده‌هێنرێت و گوتی: "له گه‌یشتنمان به‌و خاڵه‌وه ئیدی توركیا كێشه‌ی بۆشایی ئۆپۆزسیۆنی نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كۆبۆوه‌ی هه‌یه".
سەرکۆماری تورکیا هەروەها گوتی: "لەسەر سەکۆی پەرلەمانەوە بەهەمان زمانی رۆمەكان دەبنە گوتەبێژی رۆم و دەبنە مانشێت لە رۆژنامە یۆنانییەكاندا".