Sangar Hamad Azeez
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان: "نەتەوە یەکگرتووەکان تەواوبووە. هەڵوەشاوەتەوه و بەسەریەکدا کەوتووە. لەئێستادا سەرەڕای ئەوەی کە مافی خۆمانە بەڵام ناتوانین بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بگەین".
ئەردۆغان بەشداری لە خوانێکی بەربانگ کرد کە بۆ خێزانی شەهیدانی تورکیا سازکرابوو تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
ناوبراو رەخنەی لە هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت و گوتیشی: "نەتەوە یەکگرتووەکان تەواوبووە. هەڵوەشاوەتەوه و بەسەریەکدا کەوتووە. لەئێستادا سەرەڕای ئەوەی کە مافی خۆمانە بەڵام ناتوانین بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بگەین".
سەرکۆماری تورکیا تیشکی خستە سەر بابەتی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس و گوتی: ''ئه‌مریكا به گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی بۆ قودس سوكایه‌تی كردووه به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و بڕیاره‌كانی ده‌زگاكانی نێوده‌وڵه‌تی''.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''له شوێنێكی دیكه‌ی جیهان ئه‌گه‌ر ئه‌مه رویدابا، هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌هاتنه سه‌ر پێ، به‌داخه‌وه گوشارێكی زۆر له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌خرێته سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان. جگه له توركیا، له جوگرافیای ئیسلامی‌دا هه‌مووئه‌وانه‌ی دیكه ته‌ماشاكه‌ری ئه‌و سته‌مانه بوون كه دژ به گه‌ڵی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجام درا و تراژیدیاكانی كه‌به‌سه‌ریان هات. ئه‌گه‌ر جیهان له‌وه زیاتر له‌به‌رامبه‌ر زۆرداری ئیسرائیل بێده‌نگ بێ ئه‌وه به‌ره‌و مۆته‌كه‌یه‌كی دیكه ده‌ڕۆین''.
سەرکۆماری تورکیا جەختی کردەوە لە پشتیوانی کردنی فەڵەستینییەکان و گوتی: "تەنیا بە دڵ نا بەڵکو بە تەواوی توانامانەوە لە پاڵ برا فەڵەستینییەکانمان دەبین. هەرگیز رێگە بە ئیسرائیل نادەین بە زۆرەملێ قودس داگیربکات".
ئه‌ردۆغان رووی دەمی لە خێزانە شەهیدەکان کرد و گوتی: ''ده‌مه‌وێ بهرپرسیارتییهك و تایبه‌تمه‌ندییه‌ك وه‌بیر خێزانه شه‌هیده‌كان و كهمئهندامانمان بێنمه‌وه. تایبه‌تمه‌ندی ئێوه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ له ئاست گه‌وره‌یی خۆتان بجولێنه‌وه و له ئاست گه‌وره‌یی شه‌هیده‌كانمان بێ و رێزی ئێمه بۆ كهمئهندامانمان نیشان بدات''.
تەوەرەیەکی دیکەی گوتارەکەی ئەردۆغان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە بوو گوتی: "هیچ گومانم لەوە نییە کە گەلەکەمان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران بڕیارێکی دروست دەدات هەنگاوێکی نوێ دەنێین لە قۆناغی داهاتووی وڵاتەکەمان. بەتایبەتی داواتان لێ دەکەم پشتیوانی وڵاتەکەمان بکەن بۆ ئەوەی لە رووی ئابووری و دیموکراسییەوە بگەینە ئامانجەکانی ٢٠٢٣. متمانەم هەیە کە رێگە نادەن نەخۆشییەکانی تورکیای کۆن دووبارە سەرهەڵبدەنەوە. دەزانم کە هەرگیز حساب بۆ ئەو کەسانە ناکەن کە دەیانەوێت جارێکی دیکە وڵاتەکەمان ناسەقامگیر بکەن و بیخەنە چاڵەوە".
ئەردۆغان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریش، گوتی: "لە عەفرین ٤٤٥٦ لە عێراق ٤٠٣ و لە ناوەوەی تورکیاش لەم دواییەدا ٣٤٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون".