توركيا

ئەردۆغان و رۆحانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران، حەسەن رۆحانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

İlkay Güder, Muhammet Ali Kemal  | 17.04.2018 - نوێکردنەوە : 18.04.2018
ئەردۆغان و رۆحانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

Ankara

ئەنقەرە- AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران، حەسەن رۆحانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە دەستکەوتوون، رەجەب تەیب ئەردۆغان و حەسەن رۆحانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دۆخی سووریا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان تاوتوێکردووە.

ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ روحانی ئاماژەی بەوەکردووە کە تورکیا ھەر لە سەرەتاوە ھەڵوێستی بەرامبەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی روون و ئاشکرا بووە و جەختیشی لە گرنگی کەمکردنەوەی بارگرژیی کردووەتەوە.

ئه‌ردۆغان و روحانی جەختیان لە گرنگیی درێژەدان بە هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی هەریەک لە تورکیا، ئێران و رووسیا لەچوارچێوەی قۆناغی ئاستانادا کردووەتەوە لە پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی یه‌كجاره‌كی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا خۆشحاڵییان دەربڕیوە لەبەرامبەر بەهێزبوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و ئێران.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن