Andaç Hongur,Muhammet Ali Kemal
12 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی مالیزیا، مەهاتیر محەمەد کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی نێو سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەستکەوتوون، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەل براوەی هەڵبژاردنە گشتییەکانی مالیزیا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئەو وڵاتە، مەهاتیر محەمەد ئەنجامداوە.
ئەردۆغان بەبۆنەی سەرکەوتنییەوە پیرۆزبایی لە مەهاتیر محەمەد کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواستووە.
هەر سەرکردە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و مالیزیا کردووەتەوە.