Mohammed Baqi Hussein
21 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له مه‌راسیمی یادی رۆژی دارستان و ئاو و كه‌شناسیی جیهان و "ساڵی چناری توركیا 2016" كرد.
ئه‌ردۆغان له مه‌راسیمه‌كه‌دا گوتارێكی بۆ ئاماده‌بووان دا و باسی له په‌لاماره تیرۆرستییه‌كان كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "زۆر باش ده‌زانین رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان بخه‌نه نێو رۆژه‌ڤی خوێناویی خۆیانه‌وه و گه‌له‌كه‌مان په‌لكێشی تۆقاندن بكه‌ن، ئه‌م كرده تیرۆریستییانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌به‌رئه‌وه له‌لایه‌ك ئازار ده‌چێژین و به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بینه‌وه، له‌لایه‌كیش ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌كانمان نابین و هه‌رگیز پاشه‌كشه له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانمان ناكه‌ین".
- "ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان به هه‌موو توانایه‌وه دژی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان خه‌بات ده‌كات"
ئه‌ردۆغان هەروەها گوتی: "وڵاته‌كه‌مان به سه‌رباز و پۆلیس و گوندپارێز و هه‌واڵگرییه‌وه و به‌هه‌موو توانایانه‌وه دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و هێزه‌كانی پشتیانه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ن. باوه‌ڕم وایه ئێمه‌ش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به به‌كارهێنانی شێوازی نوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی شێوازی نوێی تیرۆر، ده‌گه‌ینه ئه‌نجام به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان، ئێوه یه‌كێتی و پێكهوهژیانتان به‌هێز بكه‌ن و بیپارێزن. گه‌وره‌ترین ئامانجی تیرۆر ئه‌وه‌یه".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان گوتی: "داکۆکیکردنی ئێمە له دیموكراسی، ئازادییه‌كان و مافی مرۆڤ بەهۆی داوای رۆژئاواوە نییە، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یە كه گه‌له‌كه‌مان شایانیه‌تی".
- "به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ڵوێستی به‌هێزمان له‌باره‌ی دیموكراسی، ئازادی و مافی مرۆڤه‌وه"
سه‌ركۆماری توركیا دووپاتی كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌باره‌ی دیموكراسی، ئازادی و مافی مرۆڤه‌وه.
ئه‌ردۆغان لە کۆتاییدا گوتی: "بێگومان به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ڵوێستی به‌هێزمان له‌باره‌ی دیموكراسی، ئازادی و مافی مرۆڤه‌وه، سه‌رباری تیرۆر و گێرهشێوێنییهكانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. با هه‌مووان دڵنیا بن له‌وه‌ی ئێمه دژی تیرۆرین نه‌ك دیموكراسی، دژی تیرۆریستین نه‌ك ئازادی، دژی كرده تیرۆریستییهكانین نه‌ك مافی مرۆڤ. له به‌رانبه‌ردا باش ده‌زانین رۆژئاوا، وه‌ك چۆن هه‌ڵوێستیاندا له‌باره‌ی په‌نابه‌ران و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، له‌م بابه‌ته‌شدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون".