Enes Kaplan
09 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2020
برۆكسل - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان گوتى: "بۆ هيچ وڵاتێكى ئەورووپا نييە لە بەرامبەر پێكدادانەكان و دۆخى مرۆيى سووريا بێدەنگ بێت".
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان و سكرتێرى گشتيى ناتۆ، يەنس ستۆلتەنبێرگ، لە پاش كۆبوونەوەكەيان لە نوێنەرايەتى هەميشەيى توركيا لە يەكێتى ئەورووپا كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى هاوبەشيان ئەنجامدا.
ئەردۆغان، لە بارەى هەڵوێستى وڵاتانى ئەورووپاوە لە بەرامبەر دۆخى سووريا گوتى:"بۆ هيچ وڵاتێكى ئەورووپا نييە لە بەرامبەر پێكدادانەكان و دۆخى مرۆيى سووريا بێدەنگ بێت".
سەبارەت بە هاوپەيمانێتى ناتۆ، ئەردۆغان گوتى: "لە ناو دۆخێكى هەستيارداين كە پێويستە ناتۆ، لەگەڵ توركيا راوێژكارى هاوپەيمانێتى بە شێوەيەكى روون ئاشكرا بكات".
ئەردۆغان، بەردەوام بوو و گوتیشى:"توركيا نۆ ساڵە رووبەرووى ئەو هەڕەشانە دەبێتەوە كە لە سوورياوە سەرهەڵدەدەن. تاكە وڵاتى ناتۆين كە رووبەرووى داعش بووينەوە و شەهيدمان داوە".
هەروەها گوتيشى:"بەشێكى گرنگى داواكارييەكانمان لە ناتۆ دەربارەى جێبەجێكردنى تەواوى ئەو رێوشوێنانەيە كە لە بڕيارەكانى ساڵانى ٢٠١٢ و ٢٠١٥ دا بۆ پشتگيريكردنى بەرگرى توركيايە".
سەركۆمارى توركيا، جەختى لەسەر پاڵپشتييەكانى ناتۆ كردەوە و گوتى: "ئەوەى گرنگ و سەرەكييە ناتۆ پاڵپشتييەك بۆ بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر و بەرگريكردنى وڵاتەكەمان دابين بكات. پێويستە هاوپەيمانمان، لە پاڵپشتيكردنى وڵاتەكەمان جياوازى نيشان نەدەن و دۆخە سياسييەكان نەكەنە بيانوو".