16 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2020
ئەرزينجان - AA
لە ئەرزنجان ئۆتۆمبيلێك كه‌وته ناو رووبار‌ى كاراسو، و لە ئاكامدا چوار كەس گيانيان لەدەستدا، و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، و گەڕان بە دواى كەسێكى ديكەش كه بێسه‌روشوێنه، بەردەوامە.
ئۆتۆمبيلەكە لەسه‌ر پردى شيراز لە دەروازەى شارۆچكەى كەمالييه، كەوتووەتە ناو رووبار‌ى كاراسوهوه.
دوای ئه‌وه‌ش كه هاووڵاتيان جەندرمە و تەندروستیی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، تیمه‌كان ده‌گه‌نه ناوچەكە و تەرمى چوار له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبیله‌كه لە رووبارەكە ده‌رده‌هێنن.
هاوكات سێ كەسى ديكە بە برينداریى لە رووبارەكە ده‌رهێنران و رەوانەى نەخۆشخانەى كەمالييە كران.
بەپێی گوته‌ی بريندارەكان ئۆتۆمبيلەكە هەشت سەرنشينى تێدابووە و تيمەكان بە دواى كەسە بێسه‌روشوێنه‌كه‌دا، دەگەڕێن.
هه‌وڵه‌كانی تیمه‌كانی بەڕێوەبەرايەتى ئافاد له پارێزگاكە لە ناو رووباری كاراسو به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كه‌سه بێسهوروشوێنهكه، بەردەوامە.
لای خۆیه‌وه قايمقامى كەمالييە، موراد ئاتيجى لە لێدوانێكدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئۆتۆمبيلێك كەوتووەتە ناو رووبار‌ى كاراسو لە شارۆچكەكە و لە ئاكامدا چوار كەس گيانيان لەدەستداوە و سێ كەسى ديكەش برينداربوون.
موراد ئاتيجى ئاشكراشیكرد، به گوتەى يەكێك لە بريندارەكان ئۆتۆمبيلەكە هەشت سەرنشينى تێدا بووە و تيمەكان بە دواى ئه‌و كه‌سه‌دا كه بێسه‌روشوێنه، دەگەڕێن.