توركيا, سياسەت

باخچەلی: "پەکەکە ناتوانێت نوێنەرایەتی کوردان بکات"

باخچەلی: "ئەرکی دۆز و ویژدانمانە وەبیری دڵە مۆرکراو و گوێیە نابیستەکان و چاوە نابیناکان بهێنینەوە کە کاتێک نیشتمان، ئاڵا، گەل و دەوڵەتی هەمیشەیی بووە جێی باس جیابوونەوە و دابڕانێک لە نێوان من و سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕوونادات".

Esin Işık  | 19.11.2024 - نوێکردنەوە : 19.11.2024
باخچەلی: "پەکەکە ناتوانێت نوێنەرایەتی کوردان بکات"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "ئەرکی دۆز و ویژدانمانە وەبیری دڵە مۆرکراو و گوێیە نابیستەکان و چاوە نابیناکان بهێنینەوە کە کاتێک نیشتمان، ئاڵا، گەل و دەوڵەتی هەمیشەیی بووە جێی باس جیابوونەوە و دابڕانێک لە نێوان من و سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕوونادات".

لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، باخچەلی گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا باخچەلی باسی لەوە کرد کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بوون و نەبوونی جیاوازی بیروڕا لە نێو هاوپەیمانی جومهور بووەتە ڕۆژەڤ و، ڕایگەیاند: "ئەرکی دۆز و ویژدانمانە وەبیری دڵە مۆرکراو و گوێیە نابیستەکان و چاوە نابیناکان بهێنینەوە کە کاتێک نیشتمان، ئاڵا، گەل و دەوڵەتی هەمیشەیی بووە جێی باس جیابوونەوە و دابڕانێک لە نێوان من و سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕوونادات".

باخچەلی باسی لەوە کرد کە هیچ بەربەستێک ناناسن، خۆیان ڕادەستی هیچ ئاستەنگێک ناکەن، مل بۆ هیچ قسەیەکی هەڵبەستراو کەچ ناکەن و، ڕاستەوخۆ لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا، لە باکوورەوە بۆ باشوور هەمووان لە ئامێز دەگرن و، ڕایگەیاند: "هەمووان یەکسانن، پێداگرانە بەردەوام دەبین لەسەر گوتنی تورکیا. بانگ لە تەواوی خوشک و برایانی کوردم دەکەم. پەکەکە ناتوانێت نوێنەرایەتی کوردان بکات. ئێستا بە ڕوونی بینرا کە کەسانێک هەن هەوڵ دەدەن ڕێگریی لەو کەسانە بکەن هەنگاوێک بەرەو پێش چوون. ئەوانەی دوێنێ هاوەڵی سەردەستەی تیرۆر بوون ئێستا بوونەتە خزمەتکاری ئەمریکا. ناتوانین ڕۆڵە ڕەسەنەکانی گەلی تورکیا بکەینە قوربانی ڕۆڵە زڕەکانی بایدن. مافی ئەوەمان نییە. وەرن با یەک بین، با پێکەوە بین، با هەموو بەیەکەوە تورکیا بین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın