Özcan Yıldırım,123
23 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له باكووری عێراق، دوو سه‌ربازی توركیا گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند کە له میانی تێپه‌ڕینی كاروانێكی سه‌ربازی له باكووری عێراق بۆمبێك كه پێشتر له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه له‌و ناوچه‌یه چێندرابوو، ته‌قیووه‌ته‌وه.
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری هه‌ردوو شه‌هیده‌كه، سوپای توركیا و گه‌لی توركیای مه‌زن ده‌كه‌ین و له خوا داواكارین جێگایان به‌هه‌شت بێت".
جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كراوه‌ته‌وه له ناوچه‌كه.