İsmail Çimen,Hemın Othman Mohammed
09 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند كه بە مەبەستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هەڵبژاردنی سەرکۆمار بانگهێشتی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی کردووە و چاوەڕێی وەڵامی لێده‌كات.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی، ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی هاوپه‌یمانیی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی بیرتان له مۆدێلی هاوپه‌یمانی كردووه‌ته‌وه؟ ئه‌ردۆغان داوای كرد به‌و شێوه‌یه پرسیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته جددیانه نه‌كرێت و گوتی: "چه‌ند باشه؛ به‌ڕێز باخچه‌لی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بەرفراوانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانیان له ئه‌نقه‌ره كردووه، ئێمه‌یش ئێستا به‌جیا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین. ئه‌وه ئه‌و سهردێڕانهیه كه ئێمه‌ش له رۆژه‌ڤماندا گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌مان له‌سه‌ر كرد. پشتیوان به‌خوا له‌مه‌ودوا چ هه‌نگاوێك خێری تیادابێت بۆ وڵات و گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه ده‌گرینه به‌ر".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا پلانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ باخچه‌لی هه‌یه یان نا، ئه‌ردۆغان گوتی: "بانگهێشتێكمان ئاراسته كردووه، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین".
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا پێتان وایه زووبوو بۆ ئه‌و لێدوانه‌ی له باخچه‌لی چاوه‌ڕوان ده‌كرا؟ ئه‌ردۆغان گوتی: "له سیاسه‌تدا له هه‌ر كارێكی خێردا پێویسته په‌له بكرێت. له ئێستادا ئه‌و گفتوگۆیانه چه‌نده پێشتر بێنه رۆژه‌ڤه‌وه به پێی ئه‌وه ئاماده‌كاریان بۆ ده‌كرێت. یه‌ك ساڵ له‌به‌رده‌سته بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی. هه‌رچۆنێك بێت قۆناغی كه‌مپینه".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكی دیكه‌دا كه پرسی "له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆندا ناوتان نه‌هێنا، به‌ڵام په‌یامی پڕ گازنده ئامێزتان بۆ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا گوڵ هه‌بوو" ئه‌ویش گوتی: "ته‌ماشا ده‌توانن بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی ببه‌ن كه ده‌تانه‌وێت".