Mustafa Hatipoğlu
27 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، داوا لە هەموو هاووڵاتیانی کرد خانوو و دووکان و ئۆتۆمبێلەکانیان بە ئاڵای تورکیا بڕازێننەوە و ١٠٠مین ساڵەی تەمەنی کۆمارەکەیان بەرزڕاگرن.
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "داوا لە هەموو خوشک و برایانم لە هەر ٨١ پارێزگای وڵاتە بەهەشتەکەمان و تەواوی ئەو هاووڵاتیانەمان دەکەم لە دەرەوەی وڵات دەژین، خانوو و دووکان و ئۆتۆمبێلەکانیان بە ئاڵای تورکیا بڕازێننەوە و ١٠٠مین ساڵەی تەمەنی کۆمارەکەمان بەرزڕاگرن و بەشداربن لەم ڕۆژە شکۆدارەدا. زەوی و ئاسمان بە ئاڵا بڕازێننەوە!".