Tuğçenur Akgün
11 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2023
نیویۆرك-AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی پێشوازیی له به‌ڵێنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌كردنی پرۆتۆكۆڵه‌كانی ئه‌ندامێتی سوید له ناتۆ بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه، ده‌كات، رایگه‌یاند: "ئاماده‌م بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ سهركۆمار ئه‌ردۆغان و توركیا له‌پێناو په‌ره‌دان به به‌رگریی و توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه له ناوچه‌ی ئه‌ورووپا-ئه‌تڵه‌سی".
جۆ بایدن له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشوازیی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی توركیا، سوید و سكرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ كرد كه به‌ڵێنی ره‌وانه‌كردنی پرۆتۆكۆڵی ئه‌ندامێتیی سوید له ناتۆ بۆ په‌رله‌مانی توركیا، له‌لایه‌ن سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له خۆده‌گرێت.
بایدن رایگه‌یاندووه: "ئاماده‌م بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ سهركۆمار ئه‌ردۆغان و توركیا له‌پێناو په‌ره‌دان به به‌رگریی و توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه له ناوچه‌ی ئه‌ورووپا-ئه‌تڵه‌سی". هه‌روه‌ها په‌رۆشی ده‌ربڕیوه بۆ پێشوازییكردن له سوید وه‌ك ٣٢هه‌مین هاوپه‌یمانی ناتۆ.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها سوپاسی سكرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ-ی كردووه بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی مكوڕی.