Andaç Hongur
09 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی نومان كورتوڵموش رایگه‌یاند، چاودێریی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ كردنی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به ئه‌كته‌رێكی سیاسیی شه‌رعی له‌كاتێكدا به‌رگ و ناواخنی یه‌كترین له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كه خه‌ڵاتی له‌سه‌ر هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانیان داناوه و گوتی، "ده‌زانین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانه‌وه كارده‌كه‌ن له‌جیهاندا، دوای ماوه‌یه‌ك وه‌ك په‌ڕۆیه‌كی به‌كارهاتوو فڕێیان ده‌ده‌نه كه‌نارێك. كێ ناوی ASALAی له‌بیره؟ ئه‌و ده‌ستانه‌ی ASALAیان به‌كارهێنا، چۆن فڕێیاندایه نێو زبڵدان، ئه‌و ده‌ستانه‌ی په‌كه‌كه‌ش به‌كارده‌هێنن به‌و جۆره فڕێیده‌ده‌نه نێو زبڵدان. ئه‌وه ده‌بینرێت كه چۆن ئه‌و رێكخراوانه‌ی واده‌یان هات پاككرانه‌وه، به‌ره‌و قۆناغی پاككردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ش ده‌چن كه واده‌ی هاتووه".
كورتوڵموش له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی پلاتفۆرمی ئیراده‌ی گه‌لدا وتارێكی پێشكه‌شكرد.
ناوبراو باسی له پشتگیریی لۆجستی، سیاسی و هه‌واڵگریی هه‌ندێك له وڵاتانی بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد و گوتی، "توركیا هه‌م له مه‌یداندا و هه‌م له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا بوونی هه‌یه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵه‌كانی توركیا كه به قۆناغی ئه‌ستانه ده‌ستیپێكرد، ده‌بینین ئه‌نجامه‌كانی له‌ئیدلیب ده‌ركه‌وتووه. ورده‌كارییه‌كانی رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوراتیش ده‌زانین و به‌وردی چاودێریی ده‌كه‌ین. چاودێریی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌كه‌ین بۆ كردنی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به ئه‌كته‌رێكی سیاسیی شه‌رعی له‌كاتێكدا به‌رگ و ناواخنی یه‌كترین له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، كه خه‌ڵاتی له‌سه‌ر هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانیان داناوه. ده‌زانین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانه‌وه كارده‌كه‌ن له‌جیهاندا، دوای ماوه‌یه‌ك وه‌ك په‌ڕۆیه‌كی به‌كارهاتوو فڕێیان ده‌ده‌نه كه‌نارێك. كێ ناوی ASALAی له‌بیره؟ ئه‌و ده‌ستانه‌ی ASALAیان به‌كارهێنا، چۆن فڕێیاندایه نێو زبڵدان، ئه‌و ده‌ستانه‌ی په‌كه‌كه‌ش به‌كارده‌هێنن به‌و جۆره فڕێیده‌ده‌نه نێو زبڵدان. ئه‌وه ده‌بینرێت كه چۆن ئه‌و رێكخراوانه‌ی واده‌یان هات پاككرانه‌وه، به‌ره‌و قۆناغی پاككردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ش ده‌چن كه واده‌ی هاتووه".