Necat Hazar,Ahmet Okur
31 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2019
وان – AA
به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه، رێگای ٥١ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له وان و به‌دلیس داخراون.
به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه، رێگای چوار ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگای وان و رێگای ٤٧ گوند له پارێزگای به‌دلیس داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه پێشبینی ده‌كات ئاسمانی ناوچه‌كه هه‌وراوی بێت و به‌شێوه‌ی پچڕپچڕیش به‌فر ببارێت.
