123
02 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2019
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
به‌فربارینه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌رزه‌ڕۆم، ئاگری، ئیدر، ئه‌رده‌خان، قه‌رس و دێرسم كاریگه‌ری نه‌رێنی كرده سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و سپی پۆشینی به‌رزاییه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه‌ش بووه جێی سه‌رنجی هاووڵاتییان و وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ به‌فردا.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و پارێزگایانه‌دا له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ر رێگایه‌ك كه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فره‌وه دابخرێت.
هه‌رچه‌ند یه‌كه‌م به‌فربارینی ئه‌مساڵ پێش كاتی دیاریكراوی خۆی بوو به‌ڵام حه‌وت سانتیمه‌تر به‌فر له ئه‌رزه‌ڕۆم، شه‌ش سانتیمه‌تر له قه‌رس و ١٠ سانتیمه‌تر له بنكه‌ی خلیسكه‌ی سه‌ربه‌فری جبڵته‌په، ١٠ سانتیمه‌تر له چه‌ند شوێنێكی پارێزگای ئاگری كه‌ڵه‌كه بووه و به‌فر زنجیره چیای مونزوری له پارێزگای دێرسم، زنجیره چیای ئاراس و گونده‌كانی قه‌دپاڵی ئه‌و زنجیره چیایه له باشووری ئیدر و به‌رزایی و گرده‌كانی ئه‌رده‌خان داپۆشیووه.
به‌فربارین كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان. به‌مهۆیه‌وه كێشه بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و شۆفێرانه دروستبوو كه به ئۆتۆمبێل هاتوچۆیان ده‌كرد. ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانیش به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی به‌رده‌م ماڵ و شوێنكاره‌كانیان و سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان راماڵی.