کۆنیا
لە چوارچێوەی رێورەسمی یادکردنەوەی ٧٤٠ ساڵوەگەری وسڵەتی مەولانا، نەجاتی کۆرکماز-ی ٥٠ ساڵ، لە ناوەندی رۆشنبیریی مەولانا، پێشانگایەکی کارە دەستیەکانی کردەوە.
نەجاتی کۆرکمازی بۆ پەیامنێری AA ئاشکرای کرد, ٣٥ ساڵە کاری دەستی دەکا. خۆی وەکو "ھونەرمەندی خەت، موتەقا، غوباری" و "یەکێک لە سێ میکرۆ پەیکەرتاشی جیھان" ناو دەبا. تا ئەمڕۆ زۆر بەرھەمی داھێناوە کە تەنیا بە وردبین دەبینرێن.
کۆرکماز ئاماژە بەوە دەدا، ساڵ و نیوێک لەمەوبەر مەراقی سۆفیگەری بووە و بریاری ئامادەکردنی بچووکترین قورئانی پیرۆزی لە جیھان داوە.
کۆرکماز، لە دوای ماندووبوونێکی زۆر، لە ساڵ و نیوێکدا، قورئانێکی بە روبەری ١.٢ و ٠.٩٨ سانتیمەتر نووسیوە کە تەنیا بە وردبین دەتوانرێ بە ھەموو وردەکارییەکانیەوە بخوێنرێتەوە.
کۆرکماز دەڵێ "دەوروبەری پەڕەکانیم بە ھونەری زێڕکاری رازاندۆتەوە و بە ناوەندی ئایەتەکانم بە زێڕ زەرد کردووە. قورئانەکەم لەسەر کاغەزی داری "ئاھاری" بە تەڵە مووێکی سمێڵی رێوی نووسیوە. ئەم فڵچەیە خۆم چاکم کردوە. ھەروەھا مرەکەبی خۆڵەمێش بەکارھێناوە. بەرگی یەکەمم تەواو کردووە، چەند بەرگێکی ماوە. بە تەمام بەرھەمەکەم لە "شەبی عەروس"دا پێشکەش بکەم."
کۆرماز گوتیشی "ئەوانەی بەرھەمەکم دەبینن سەریان سور دەمێنێ و دەپرسن، چۆن ئەوەت کردووە؟. ئامانجی نوێم هەڵکۆڵینی وشەی ´الله´یە لەسەرتەڵە موویەک. ئەم بەرھەمەش دەبێتە یەکەم نموونە لە جیھاندا."