Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
20 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به كرده‌كانی نێو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له میانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی 2016ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی "سه‌ربان"ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا درا كه 224 تۆمه‌تبار له‌خۆده‌گرێت و ئەندامانی به‌ناو "ئه‌نجوومه‌نی سوڵح له وڵات‌دا"یان له‌نێودایه.
له‌نێو ئه‌و تاوانبارانی سزادراون 17 كه‌سیان سزای 141 جار زیندانکردنی قورسی هه‌تا هه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه كه جه‌نه‌راڵی پێشوو له سوپای توركیا و فه‌رمانده‌یی پێشووی هێزی ئاسمانیی و ئه‌ندامی شورای باڵای سه‌ربازیی، ئاكن ئۆزتورك-یان له‌نێودایه.
هه‌ریه‌ك له گه‌وره یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌ركۆماری توركیا و به‌ناو ئه‌ندامی "ئه‌نجوومه‌نی سوڵح له وڵات‌دا"، عه‌قیدی پێشوو له سوپای توركیا عه‌لی یازیجی و فەرماندەی دەستەی پاسەوانی پێشووی سەرۆکایەتی کۆمار، موحسین قودسی بارش کە فەرمانی هەڵکوتانە سەری TRTی دابوو، له‌گه‌ڵ موقه‌ده‌می پێشوو له سوپای توركیا، ئه‌رتوغروڵ ته‌رزی كه له به‌رده‌م فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه‌دا ده‌ستڕێژی له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كرد و عه‌قیدی پێشوو له سوپای توركیا، فرات ئاڵاكوش و ئه‌ندامی به‌ناو "ئه‌نجوومه‌نی سوڵح له وڵات‌دا"، جەنەراڵی پێشوو له سوپای توركیا، ئەحمەد بی‌جان کە فەرمانی جووڵەپێکردنی زرێپۆش و تانکەکانی دابوو، له‌گه‌ڵ موقه‌ده‌می پێشوو له سوپای توركیا، له‌ڤه‌نت تور‌كان كه له میانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی فه‌تۆدا یاوه‌ری خولوسی ئاكار بووه، سزای زیندانکردنی قورسی هه‌تا هه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له جه‌نه‌راڵی پێشوو له سوپای توركیا، ئاكن ئۆزتورك له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵی پێشوو له سوپای توركیا، مه‌همه‌ت پارتیگۆچ كه واژووی له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی كوده‌تاكه هه‌یه و جه‌نه‌راڵی پێشوو له سوپای توركیا، مه‌همه‌ت دیشلی كه هەواڵی ئەنجامدانی كوده‌تاكه‌ی به خولوسی ئاكار راگه‌یاند و جه‌نه‌راڵی پێشوو له سوپای توركیا، ئیلهان تالو و ئەدمیراڵی پێشووی له سوپای توركیا، سینان سورەر کە فەرمانی دابوو تەقە لە هاووڵاتییانی مەدەنی بکرێت لە نزیک سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا و جه‌نه‌راڵی پێشوو له سوپای توركیا، كوبیلای سهلچوك كه هاوكات هه‌موویان ئه‌ندامی به‌ناو "ئه‌نجوومه‌نی سوڵحن له وڵات‌دا"، سزای 141 جار زیندانکردنی قورسی هه‌تا هه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
هاوكات فەریقی یەکەمی پێشوو له سوپای توركیا و فه‌رمانده‌ی چواره‌مین بنكه‌ی ئاسمانیی ئاكینجی، هاكان ئه‌ڤریم كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانی به فڕۆكه‌كان كردبوو بۆ بۆردومانكردنی ئه‌نقه‌ره، سزای 141 جار زیندانکردنی قورسی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
لە دۆسیەی سەربانی سەرۆکایەتی ئەرکاندا پەیوەست بە هەوڵی کودەتاکە، دۆسیەی 13 تۆمەتبار جیاکرایەوە کە سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی، فەتحوڵڵا گولەن-یش لەنێویاندایە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی به‌ناو "ئه‌نجوومه‌نی سوڵح له وڵات‌دا" کۆلۆنێڵەکانی پێشوو له سوپای توركیا، رەمەزان گۆزەل و دۆغان ئۆزتورک هەریەکەو بە زیندانیکردنی هەتاهەتایی 11 جار قورسکراو، سزادران.