Hamdi Çelikbaş
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە رۆژنامەی فەرمی کۆماری تورکیادا، بڕیاری تایبەت بە دامەزراندن و لەکارلابردنی چەند پۆستێکی وەزارەتی گەنجینە و دارایی بڵاوکرایەوە.
بڕیارەکە بە واژووی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە بڵاوکراوەتەوە کە بریتییە لە لەکارلابردنی شاکر ئەرجان گول و مەهمەت حەمید یڵدرم لە پۆستی یاریدەدەرانی وەزیری گەنجینە و دارایی و دانانی مەحمود گورجان و یونس ئەلیتاش لە جێیان.
هەروەها بەڕێوبەری گشتیی دابینکردنی دارایی وەزارەتەکە، عەبدوڵڵا بایەزید و بەڕێوبەری گشتیی لێکۆڵینەوە و پڕۆگرامی ئابووریی، ئەحمەد یاڵچن کایا لە پۆستەکانیان لابران.
لەلایەکی دیکەشەوە یەعقوب ئاسارکایا، کرایە سەرۆکی دووەمی دەزگای چاودێری و رێکخستنی بانکداریی و هەریەکە لە مستەفا باڵجی و ئۆلجای توران کرانە ئەندامی دەزگاکە.