Sertaç Bulur
08 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٥٦ تۆمه‌تبار ده‌ركرد كه ده‌ركه‌وتووه له‌نێو "رێكخستنه نهێنییه‌كان"ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)دا بوون له فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه.
له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌نێو "رێكخستنه نهێنییه‌كان"ی فه‌تۆ هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی تیرۆر سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٤٣ ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی له‌كار دوورخراوه و ١٣ قوتابیی سه‌ربازی پێشوو ده‌ركرد.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش كردووه له ٢٧ پارێزگای توركیا.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا ٤٣ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون. ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه ده‌ستگیركران به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی گوته لێیان، ره‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره كران.
هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه.