Serdar Açıl
02 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره، له میانی لێكۆڵینه‌وه له شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه‌دا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٦٠ تۆمه‌تبار ده‌ركرد.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند له ئه‌نجامی هه‌وڵی میت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش لێكۆڵینه‌وه له ٦٠ تۆمه‌تبار له فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه ده‌ستی پێ كردووه كه ده‌ركه‌وتووه "ئیمامی نهێنی" فه‌تۆ بوون و ٦٠ تۆمه‌تباره‌كه له ٣٠ دامه‌زراوه‌ی جیاواز ده‌ركراون.
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه بڕیار درا ٦٠ تۆمه‌تباره‌كه كه له ٣٤ پارێزگای توركیا ده‌ژین، ده‌ستگیر بكرێن.
تیمه‌كانی دژه‌تیرۆری ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان.