Barış Gündoğan,Muhammet Ali Kemal
18 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بانگه‌شه‌كانی كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، موحه‌ڕه‌م ئینجه، سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ نیشاندا و رایگه‌یاند: "به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری فه‌تۆ ئه‌نجامده‌ری پله‌یه‌كی زۆر تاوانی وه‌ك هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووزن، گوله‌ن-ی سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستان و تێكڕای تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به ئه‌و له هه‌ر كوێیه‌ك بن و بچنه هه‌ر كون و كه‌له‌به‌رێك ده‌یاندۆزینه‌وه، ده‌یانهێنینه‌وه و راده‌ستی دادگایان ده‌كه‌ین. ناتوانن رزگاریان بێت. توركیا به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ رێكاره‌كان، داوای رادەستکردنەوەی سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستان، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن-ی له ئه‌مریكا كردووه، كه بكه‌ری ژماره یه‌كی زۆری تاوانه، له نێویشیاندا هه‌وڵی كوده‌تای ١٥ی تهمووز".
به‌كر بۆزداغ له هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە دوێنێ موحه‌ڕه‌م ئینجه له میانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنییدا باسی له‌وه‌كرد كه له ئه‌مریكاوه په‌یوه‌ندیی پێوه كراوه و پێی راگه‌یه‌نراوه "توركیا به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ رێكاره‌كان داواكاریی به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی تیرۆریستان، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن پێشكه‌ش نه‌كردووه" به‌ڵام نه‌یگوت كێ په‌یوه‌ندیی پێوه كردووه.
بۆزداغ رایگه‌یاندووه: "به‌ڕێز ئینجه ئێوه هه‌ر به ئاشكرا درۆ ده‌كه‌ن و بێئه‌وه‌ی شه‌رم بكه‌ی به‌ده‌می ئه‌وه‌ی كه له ئه‌مریكاوه ته‌له‌فۆنی كردووه جا هه‌ركه‌سێك بێت، قسه بۆ وڵاته‌كه‌تان هه‌ڵده‌به‌ستن".
گوتەبێژی حکوومەتی توركیا هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: "به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری فه‌تۆ ئه‌نجامده‌ری پله‌یه‌كی زۆر تاوانی وه‌ك هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووزن، گوله‌ن-ی سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستان و تێكڕای تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به ئه‌و له هه‌ر كوێیه‌ك بن و بچنه هه‌ر كون و كه‌له‌به‌رێك ده‌یاندۆزینه‌وه، ده‌یانهێنینه‌وه و راده‌ستی دادگایان ده‌كه‌ین. ناتوانن رزگاریان بێت".
بۆزداغ نووسیوویەتی: "توركیا به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ رێكاره‌كان، داوای رادەستکردنەوەی سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستان، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن-ی له ئه‌مریكا كردووه، كه بكه‌ری ژماره یه‌كی زۆری تاوانه، له نێویشیاندا هه‌وڵی كوده‌تای ١٥ی تهمووز".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ راشیگه‌یاندووه: "به‌ڕێز ئینجه، بیرت نه‌چێت گه‌لی تورک وه‌ک بووكه‌ڵه ته‌ماشای ئه‌وانه ده‌كات كه له وڵاتی دیكه‌وه به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كرێت. بووكه‌ڵه‌كان بۆ سهركۆمار هه‌ڵنابژێرێت".